Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:41

لێژنەی شەهیدان بەدواداچوون بۆ لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی دەکات

کوردستان TV
100%


 بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی، لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری بڕیاردەر و ئەندام و ڕاوێژکاری لێژنەکە سەردانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لە گه‌ڵ  عه‌بدوللای حاجی مه‌حمود  وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و لێژنەی چاکسازی لیستی ناوی زیندانییانی سیاسی  كۆبوونه‌وه‌.

له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ لەکۆبوونەوەكه‌دا  تاوتوێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كرا  بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە لیستی ناوی زیندانیان و دەستەبەرکردن و پاراستنی مافەکانیان، هاوکات باس لە بارودۆخ و ژیانی زیندانییانی سیاسی کراو جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پەلەبکرێت لە چاکسازییەکە .

لەلایەن خۆیانەوە لێژنەی چاکسازی لەلیستی ناوی زیندانییانی سیاسی باسیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کرد و هەنگاوەکانی کارکردنیان لەو لێژنەیە بۆ لێژنەی شەهیدان خستەڕوو.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.