Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:27

کاروان جه‌لال: ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت

کوردستان TV
100%

کاروان جەلال،بەرێوەبەری گشتی داتاو زانیاری لە کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن راپرسی کوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئالیه‌تی جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌چوونی له‌ واده‌ی دیاریكراو به‌ كارێكی ئه‌سته‌م ده‌زانم ، دركیش به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاماده‌كارییه‌كی زۆری ده‌وێت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاره‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی بلێین كه‌ ئه‌سته‌مه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ واده‌ی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت له‌وانه‌ ، دوای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش زۆر له‌ خه‌ڵكی شاره‌كان ئاواره‌و ده‌ربه‌ربوون ئه‌وه‌ش وای كرد كه‌ زۆربه‌یان پێداویستی و به‌ڵگه‌ فه‌رمیه‌كانیان وون بێت یان له‌ناو بچێت ، ئه‌ركی كۆمسیۆن به‌وه‌ش قورس ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ی هه‌لبژاردن كه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ یاسایه‌كی نوێیه‌ ، كۆمسیۆن له‌ لوتكه‌وه‌ بۆ بنكه‌كان هه‌لوه‌شایه‌وه‌ و وای لێهات سه‌ر له‌ نوێ كۆمسیۆن كه‌سانی نوێ دابنێت ئه‌وه‌ش شاره‌زایی و خولی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاماده‌كاری بكات ، ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت .

كاروان جه‌لال راشیگه‌یاند: كه‌ راسته‌ هەڵبژاردن له‌ 6ی مانگی حوزیران ئه‌سته‌مه‌ به‌ڕێوه‌بچێت بۆیه‌ كۆمسیۆن داوای كردووه‌ كه‌ واده‌كه‌ بۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌م دوابحرێت ، ئه‌و واده‌یه‌ش واده‌یه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن بتوانێت ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی وه‌كو پێویست ته‌واو بكات، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك رێكار هه‌یه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق پێویسته‌ خۆی بۆ ئاماده‌ بكات و كاری له‌سه‌ر بكات .

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ستیكردوه‌ به‌ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌موو پارێزگاكان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ .

بۆ ده‌نگده‌ر سه‌باره‌ت به‌ شێوازی ده‌نگدان و پرۆسه‌كه‌ ، هه‌ولێر بۆ نموونه‌ بۆته‌ دوو بازنه‌ ، كاندیدی ژماره‌ 1 له‌ بازنه‌ی یه‌كه‌م له‌ رۆژهه‌ڵات جیاوازه‌ له‌ كاندیدی ژماره‌ 1ی رۆژئاوا . ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كاندید له‌ سه‌ر پسوله‌ی ده‌نگدان نه‌بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ده‌نگده‌ر لێی بشێوێت، هه‌روه‌ها ناوی حزبه‌كان نانوسرێت له‌ سه‌ر پسوله‌ی ده‌نگدان .

هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌رجێك دانراوه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ خۆی كاندید ده‌كات ئه‌وه‌ش بارقورسیه‌كی دروست كردووه‌ بۆ كاندیده‌كه‌و بۆ خۆی وه‌ك كۆمسیۆن كه‌ كاتی ده‌وێت .

جاران عێراق 1 بازنه‌بوو ، دواتر بوو به‌ 18 بازنه‌ و ئێستا ئه‌وه‌ هه‌مووی گۆڕاوه‌ و بازنه‌كان زیاتر بوونه‌ .  

سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  كاروان جه‌لال روونیكرده‌وه‌ كه‌ گومان له‌وه‌ دانیه‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیانلێكه‌وتنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌وه‌ی ده‌نگه‌كان په‌رش و بڵاو ده‌بن .

به‌ڵام جوله‌یه‌ك هه‌یه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق و پێویستیشه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر مافی ده‌نگده‌رانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ مافی ده‌ستوورییان هه‌یه‌ .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.