بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگهیاند: دوو تیرۆرستی داعش دەستگیركران، پلانیان دانا بوو له هەولێریش كاری تیرۆریستی ئهنجام بدهن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای موسڵ لیوا لەیس خەلیل حەمەدانی بە کوردستان تی ڤی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەدبا (مەڵبەندی پۆلیسی غەزلانی) سەر به پۆلیسی نەینەوا ، دوای گەیشتنی زانیاری درووست تووانی دوو له تیرۆرستانی داعش به ناوەکانی ( س خ ع ع) که وەك کارمەندی به ناو سەربازەکانی گشتی و هەروەها ( ص. ن. د. ش) دەستگیر بکات.
گوتیشی: ئەو دوو تیروریستە لە ( وادی حەجەر و ئەلعطێدات) له لایەنی ڕاستی شاری موسڵ دەستگیر کران، لە لێکۆڵینەواکانیشدا هەردووکیان دانیان بەوەنا کە سەر بە داعشن و پلانیان بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆرستی دانا بوو.
بەڕێوەبەری پۆلیسی موسڵ گوتیشی: ئەو دوو تیرورستەی داعش پلانیان دانا بوو ئەگەر دەستیان بگاتە هەولێر بچنە ئەوێش لە هەولێر کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.