د.بەشیر حەداد، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات سەرەوەت و سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرا بکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردهوه ئهمرۆ دووشەممە رێککەوتی 18\1\2021 دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بەڵگەی فەرمی تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق بۆ ساڵی 2021 راگەیاند، و داواشی لە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە هاوکاری دەستەی دەستپاکی بکەن و پەلە بکەن لە پشکەشکردنی سەروەت و سامانەکەیان بۆ دەستەی دەستپاکی پێش کۆتایی هاتنی مانگی کانوونی دووەم، ئەوەش بە پشت بەستن بە یاسای دەستەی دەستپاکی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠١١ و رێنماییەکانی ئاشکرا کردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ژمارە 2ی ساڵی 2017.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو بابەتە یاساییە کردەوە وەکو هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتی بۆ پشتیوانی دارایی و هاوکاری هەوڵەکان بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەهەموو جۆرەکانییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.