دەستەی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، ئاماری دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەیەک کە دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بۆ مەزەندەی دانیشتوان بڵاویکردۆتەوە و رایده‌گه‌ێنێت: کۆی ژمارەی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان پێکهاتووە لە شەش ملیۆن و 171 هەزار و 83 کەس.
ده‌سته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەو رێژەیەش سێ ملیۆن و 98 هەزار و 801 کەس لە رەگەزی نێرە و سێ ملیۆن و 72 هەزار و 282 کەس لە رەگەزی مێ.
دەستەى ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه رێژەی گەشەی دانیشتوان بەراورد بە ساڵی 2019، 2.2 زیادیکردووە.
ده‌سته‌كه راشیگه‌یاندووه، كه زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس شارنشینن و زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەسیش دانیشتوی گوندن.
دەستەی ئامار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: لە ساڵی 2020، 148 هەزار و 169 کەس لەدایکبوون و لەبەرامبەردا 23 هەزار و 921 کەس مردوون، لەو ژمارەیەش 3439 کەس بە کۆرۆرنا گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.