Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:33

لە ساڵی رابردوودا 10 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان بەھۆی مینەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%


سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ، لە ساڵی رابردوودا، بەھۆی مینەوە 10 ھاووڵاتیی گیانییان لەدەستداوە و ھەشت ھاووڵاتی دیکەیش برینداربوونە.


دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئاماری ساڵی رابردووی دەزگاکەیانی راگەیاند و تیاییدا دەرکەوت لەمیانی ساڵی رابردوودا بەھۆی مینەوە 10 ھاووڵاتیی گیانییان لەدەستداوە و ھەشت ھاووڵاتی دیکەیش بریندار بوونە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان، جەبار مستەفا رایگەیاند کە، لە ساڵی 2020 دا بەگشتی 360  ھەزار و 696  مەتر دووجا لە ھەرێمی کوردستان لە مین پاککراونەتەوە و ھەزار و 172 مین لەنێوبراون کە ھەزار و 151یان دژە کەسی بوون و 21 ی دیکەشیان دژە تانک بوون.

ئەوەیشی خستەڕوو کە، لەمیانی ساڵی رابردوودا ‌حەفت ھەزار و300  پارچە تەقەمەنی و 17 کەرەستەی تەقەمەنی سەرپێێ لەنێوبراون، ھاوکات چوار کێڵگەش لەمین پاککراونەتەوە و 27 کێڵگەی مینیشیان رادەستکراوە کە رووبەرەکەی یەک ملیۆن مەتر دووجا زیاترە، ھەروەھا گوتیشی:  لە ساڵی 2020 چوار خولی راھێنانمان کردووەتەوە کە تیاییدا 23 ھەزار و 306 ھاووڵاتیی لێی سوودمەندبوونە ، 361 جاریش لەلایەن رێکخراوەکانەوە سەردانی کارەکانی دەزگای مین کراوە.

لەبارەی قوربانییەکانی مین لە ساڵی رابردوودا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان، جەبار مستەفا گوتی: لە ساڵی رابردوودا، بەھۆی مینەوە 10ھاووڵاتیی گیانییان لەدەستداوە و ھەشت ھاووڵاتی دیکەیش برینداربوونە.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی 1991 تا ئێستا، 13 ھەزار و 500 ھاووڵاتی بەھۆی مینەوە بوونەتە قوربانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.