به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر كردنی پێنج كه‌سی راگه‌یاند .
پۆلیسی سلێمانی لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شاخی ئهزمڕو گۆیژه ڕێگرییان له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو.
پۆلیس رایدهگهێنێت، پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه‌و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل‌و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه له به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكرێن.
هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوهتهوه، كهلهلایهكی دیكه‌وه‌و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییهكو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، دو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له‌شاخی گۆیژه ڕێگرییان لههاوڵاتییهك كردبوو بڕێك پاره‌یان لێسهندبو. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی).
راشیدهگهیهنن، كه له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.