هێمن قادر پارێزگاری هەولێر- بەوەکالەت لهپهیامێكدا 22 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامهكهیان:
بەڕێز/ بەڕێوەبەر و كارمەندانی كوردستان تیڤی
بەبۆنەی (22) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی كوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم لەبەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی کەناڵەکەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ئەگەرچی ئەم کەناڵە، کەناڵی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام لەماوەی چەندین ساڵەی کاردنیدا بۆتە کەناڵێک بۆ هەموو کوردستانیان و بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کوردستانیانە کاری کردووە و وەكو یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی وەرچەرخانێكی گەورەی لە پێشخستنی میدیای كوردیدا دروستکردوە و توانیویەتی ببێتە دەنگ و رەنگی كوردستان لەسەرتاسەری جیهان و خزمەتێکی زۆری كێشە نەتەوایەتی و نیشتیمانیەكانمان بکات، ئەمەش مایەی شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو لایەک.
دووبارە (22) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی كوردستان تیڤی لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی پیرۆزبێت و هیوای بەرهەم و پێشخستنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هێمن قادر
پارێزگاری هەولێر- بەوەکالەت
2021.1.18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.