جهمال مورتكه ئهندامی ئهنجومهنی سهركردایهتى پارتی دیموكراتی كوردستان و سهرپهرشتیاری هێزی پاراستنی ههولێر، 22 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامهكهیان:
پەیامی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری هێزی پاراستنی هەولێر بە رێز مامۆستا جەمال مورتکە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (کوردستان تیڤی)
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی
لە بیست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرپەرشتیار و ستاف و کادیر و سەرجەم کارمەندانی خۆشەویست دەکەین، هەمیشە پێشەنگ و پێشرەو بوونە لە کارەکەمان و پێشمەرگە ئاسا جەنگاون لە پێناو بەیان کردن و پیشاندانی راستیەکان، بێگومان رۆلی ئێوە لە میدیای کوردیدا بە شکۆداریەوە سەیردەکرێت.
دووبارە پیرۆبێت سالوەگەری دامەزراندنی کەناڵی دایک و ئومێدی بەرەوپێشچوونی زیاتر و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و دەستتان خۆشبێت و ماندوونەبن.
جەمال مورتکە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.