Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:03

کۆنسوڵی ئەمریکا لە سۆران بەشداری لەهەڵمەتی چاندنی بەڕوو دەکات

لە ھەرێمی کوردستان داربەڕوو زۆرینەی رێژەی کۆی گشتی دارستان پێک دەھێنێت
کوردستان TV
100%

لە هەواڵێكی  ئەكاونتی كۆنسولخانەی گشتی ئەمریكا لە شاری هەولێر، ئەوە خراوەتە روو " لە سەردانێكدا بۆ تاڤگەی گەلی عەلیبەگ, کونسوڵی گشتی ئەمریكا (ڕۆب واڵەر) و قائیمقامی سۆران ھەڵگورد عوسمان، بەشداریان كرد لە چاڵاكی عومەر برادۆستی دارێژەری پڕۆژەی "چاندنی یەک ملیۆن داربەڕوو".


باسیش لەوە كراوە كە لەو چالاكیەدا 10 داربەڕوویان لە پێناو کوردستانێکی سەوزتر و سیستەمێکی ژینگەیی باشتر بۆ ھەرێمی کوردستان چاند، كە لە ھەرێمی کوردستان داربەڕوو زۆرینەی رێژەی کۆی گشتی دارستان پێک دەھێنێت. 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.