بەناوى ناوەندى ( گاڤ )وە ، جوانترین و گەرمترین پیروزبایى خومان ، ئاراستەى سەرپەرشتیار و بەڕیوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەر و سەرجەم بەشەكان و كارمەندانى خوشەویستى دەزگای سەتەلایتی كوردستان دەكەین ، بەبۆنەی تیپەڕ بوونى 22 ساڵى تەمەن له بەخشش و داهینان و كاریى میدیایى راستگۆیانەى سەرکەوتوو و بەردەوام ..
ئیوە خەباتكارانى ئەم كەناڵە دایكە ، شایستەى ڕێزى زیاتر و دەستخۆشى و پشتیوانى بەردەوامن كەلەماوەى ڕابردوودا ، توانیوتانە بنچینە و پایەیەكى بەهیز بن بۆ میدیایەكى ڕاستگۆ و ڕەسه ن و بەرپرس لەهەمبەر پرسە نیشتمانى و نەتەوەییەكاندا .
لەم مەیدانەدا خاوەنى سەدان شانازى و كار و به خششى گەورەن و پێشڕەو و بەشێكى سەرەكیى بوون لەو تەووژمى دەنگ و ڕەنگه ڕەسەن و بەهادارەى كەپاراستنى كەلتورى نەتەوە و وڵات و بەها و ئاكارە بەرزە كۆمەڵایەتیەكانتان بەهەند وەرگرتووە و هەستیارانە مامەڵەتان لەگەڵ كردوون ، میژووى 22 ساڵەتان پڕە لەبەرهەمى كلتوریى و هونەریى ناوازە و جوان و سه نگین و شایستە كەلە مێژوو و بیرەوەریى كوردستانیاندا بەزیندویى و بەرزی و جوانى دەمێننەوە .
دووبارە پیروزە و هیواى بەردەوامى لە داھێنان و كارى جوانتر و گەورە تر و سەركەوتنتان دەخوازین .
ناوەندى (گاڤ) بۆ بەرھەمھێنانی كارى تەلەفزیۆنیى و سینەمایى كوردیى
ھەرێمی کوردستان - سلیمانى
17 / كانونى دووه مى / 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.