Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:49

ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یۆڤنتۆس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لەمیانی یاریەکانی گەری هەژدەهەمی خولی ئیتالیا یانەی ئینتەر بەدووگۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەسەر یانەی یۆڤنتۆس تۆمارکرد،  یاریەکە بەسەرەتایەکی بەهێز لەنێوان هەردوولا دەستی پێکرد.
 لەخولەکی دوانزە ئەرتۆ ڤیداڵ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەر بەدەست هێنا، گێمی یەکەم بەگۆڵێک لەبەرژەوەندی ئینتەر بوو، لەگێمی دووەم و لەخولەکی پەنجاو دوو نیکۆڵۆ باریڵا گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەر بەدەست هێنا، لەبەرامبەردا یاریزانانی یۆڤنتۆس چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی میواندار، هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوو.
 بەمجۆرە ئینتەر بەدووگۆڵی بێ وەڵام براوەی یاریەکەبوو، بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی ئینتەر بووە چل خاڵ و لەخانەی دووەمە، لەبەرامبەردا یۆڤنتۆس سی و سێ خاڵی هەیە و لەخانەی پێنجەم دێت.  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.