Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:58

بڕیاردەری لیژنەی دارایی: بۆ تێپەڕاندنی بوودجەی گشتی 2021 تەوافوقی سیاسی پێویستە

کوردستان TV
100%


 بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد سەفاڕ: بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە.

ئەحمەد سەفاڕ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی دابەشکردنی خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتي 2021 دەخاتەڕوو و گوتی: لیژنەکەمان لەچوارچێوەی گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندنەکانی، بەپێی پێویست ھەندێک لە بەندەکانی ناو پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی 2021، کەم دەکاتەوە و ھەندێک بەندی دیکەیش لە پڕۆژەیاساکەدا زیاد دەکات.

سه‌فاڕ گوتیشی: بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە.

تا ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەنھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی 2021 کراوە و گفتوگۆکان سەبارەت بە پڕۆژەیاساکە درێژەیان ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.