كه‌سایه‌تی سیاسیی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود به‌كوردستان 24 ى راگه‌یاند: هه‌وڵێكی هه‌رێمایه‌تی و عێراقیی هه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی خۆیدا ناكرێت. ئه‌گه‌ر بشكرێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت. پێویسته له ئێستادا كورد بیر له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بكاته‌وه.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ یه‌كڕیزی ناو ماڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م ماوه‌یه به ده‌ستپێشخه‌ری پارتی، شاندێك سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه. ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه. كاته‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، پێكه‌وه هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و بیروڕا بگۆڕنه‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نه‌مابوو، به هۆی كۆرۆنا و كێشه ناوخۆییه‌كان. هه‌ر كه‌س له ئاوازێكی ده‌خوێند. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی و گوڵه‌خانه. سووپاسیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌نگاوه. هه‌موو سه‌ردانێك ئه‌نجامی باشی ده‌بێت و ره‌نگه زۆرێك له ته‌مومژ بڕه‌وێنێته‌وه و هه‌ستیاری كه‌م ده‌كاته‌وه. له دووره‌وه مرۆڤ ناگاته ئه‌نجام. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره هه‌وڵه به‌رده‌وام بێت. كورد پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی و پرسه‌كانی بكات و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌لبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند: ده‌وترێت مانگی نۆ، ره‌نگه ئه‌و كاتیش نه‌كرێت. 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه. ره‌نگه هیچیان به هه‌قی خۆی نه‌بێت. له رێی خزمایه‌تی و حزبایه‌تییه‌وه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار. ئیمتیازی زۆریان هه‌یه. بڕوا ناكه‌م بیانه‌وێت هه‌ڵبژاردن پێش بخه‌ن. ئه‌گه‌ر بشیكه‌ن، هیچ له ره‌وشه‌كه ناگۆڕێت. چونكه ئه‌مانه‌ی ئێستا هه‌ن ره‌نگه ئه‌زموونێكیان په‌یدا كردبێت، ئه‌وانه‌ی تازه دێن، ئه‌و ئه‌زموونه‌شیان نییه. كێشه له سیسته‌می سیاسی و عه‌قڵی سیاسییه و به گۆڕینی كه‌سه‌كان هیچ له پرسه‌كان ناگۆڕێت و هیچ سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان نابێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌باره‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كه دركیان به پیلانگێڕی دژ به هه‌رێم كردووه، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود رایگه‌یاند، له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه درووست بووه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی. تا له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌عریب له كه‌ركووكه‌وه تا شنگال ده‌ستیپێكردووه.
گوتیشی له دبس، فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك هاتووه، به‌رپرسی ئاو و ئاوه‌ڕۆی دبس، كه ئه‌ندازیار وریایه و گرتوویانه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات و یه‌كێكی دیكه بخه‌نه جێگه‌كه‌ی. ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان، راگرتنی مووچه‌ی هه‌رێم بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19 بازنه‌وه بۆ زیاتر له هه‌شتا بازنه. ئه‌گه‌ر عێراق یه‌ك بازنه بێت كورد زیاتر له 80 كورسی ده‌هێنێت و هه‌موو ئه‌مانه به‌رنامه‌ی داڕێژراوه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێم له رووی سیاسی و ئابووری و جوگرافییه‌وه.
له باره‌ی درووستكردنی شاندی كوردستانیی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ناوبراو رایگه‌یاندووه: له‌م ماوه‌یه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك رۆیشتووه‌ته به‌غدا و حزبه‌كانیش به ته‌نیا رۆیشتوون و درێغیان نه‌كردووه. ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات، به‌غدا كوردی به شه‌ریك قبووڵ نییه، جاران عێراق ده‌هاتن و حكومه‌تیان له هه‌ولێر داده‌مه‌زراند و ئینجا ده‌چوونه‌وه. كه‌چی ئێستا ئه‌وان حكومه‌ت پێكده‌هێنن و دوو پۆست به به‌تاڵی بۆ كورد به‌جێ ده‌هێڵن. ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیدا بگه‌ڕێین. یه‌كه‌م: یه‌كخستنی ناوماڵی كوردی. دووه‌م: كورد پێویستی به ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسییه له كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه. ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه و هیوادارم هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه ئه‌نجام و یه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌لومه‌رجه‌كه هه‌ستیاره و ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی سه‌نگی مه‌حه‌ك بێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی له ناوچه‌ی دابڕاو كورد ده‌بێت چی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا رایگه‌یاندووه: یاسای هه‌ڵبژاردن به جۆرێكه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك ناكرێت. ئێستا قه‌واره‌ی سیاسی و لیست نه‌ماوه. ئێستا تاكه‌كان ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن. ئێستا ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه بین و لایه‌نه كوردییه‌كان دژی یه‌ك نه‌بن. به تایبه‌تی له ناوچه داگیركراوه‌كان كورد زه‌ره‌ر ده‌كات. له كه‌ركووك، دیاله، تكریت، به‌غدا و نه‌ینه‌وا ده‌نگی كورد زۆر ده‌فه‌وتێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.