وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆدەبێتەوە
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه‌بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە .
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رایده‌گه‌ێنێت: ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بوو بە ئامادەکاری و رێکارەکانی خۆپارێزی و پارێزگاری لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان، دوا بەدوایی بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای صەلاحەدین.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌دوایی دیراسەکردنی دۆخی پرۆژەکانی پەلەوەری خۆشبەختانە دەرکەوت کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بۆ ئامادەکاری زیاتر وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ لێژنەکە دوایی دیراسەی خستنەڕووی پێویستیەکان و دابەشکردنی نامیلکەی ڕێنمایەکان و هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی کێلگە پەلەوەریەکان کرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن: هەروەها لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندەی ڕاسپارد بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی ڕێنمایی و ڕێکارە پێویستیەکان بگرنەبەر .
له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ پەسندکران.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.