گوتەبێژی وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: حالەتە گومانلێکراوەکەی دهۆک هەڵگڕی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆڕۆنا نەبوو
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگهیاند: سەبارەت بە حالەتە گومانلێکراوەکەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین، خۆشبەختانە هەڵگڕی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆڕۆنا نەبوو.
ڕاشیگهیاند: ئێستا تەندروستی زۆر باشە و چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
2021/1/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.