بۆ یەکرێزی و هەماهەنگی و کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان. ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری سلێمانی سەردانی هەریەک لەکۆمەڵی ئیسلامی و حزبی سوسیالیستی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د.پشتیوان سادق و علی حسێن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی پێکهاتبوون، لەسەرەتای دیدارەکەیاندا لەلەبارەگای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەل موحەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و موحەمەد بامۆکی و ئاڤان ئەحمەد و ڕێبوار حەمەد ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبونەوە.
پاشان سەردانی گوڵەخانەیان کردو لەلایەن محمد حاجی محمود سکرتێری حزبی سوسیالیستی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردیەتی پێشوازی کران. لەهەردوو کۆبونەوەکەدا باس لەچەند خاڵی گرنگ کرا، لەوانە یەکڕیزیی کورد لە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لە پشکی بودجەی خەڵکی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تا کورد بە یەکگرتوویی بچێتە نێو هەڵبژادنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بەتایبەتیش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەنگی کورد نەفەوتێت. هەروەها یەکریزی نیشتمانی بۆ پاراستنى قەوارەى هەرێم و کۆمەڵێک بابەتی تر لەکۆبونەوەکاندا خرانەروو.
بڕیاریشه شاندی پارتی رۆژی سێشەممه سەردانی چەند لایەنێکی دیکەی سیاسی و پارتە تورکمانەکان لەشاری هەولێر بکەن.
مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.