Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 03:48

حامد گه‌وهه‌ری: پێویسته‌ سیاسه‌ت و یاسایه‌کی چوارچێوه‌دار بۆ میدیا هه‌بێت

کوردستان TV
100%

حامید گەوهەری، نووسەرو لێکۆڵەر له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یامی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: سڵاوو رێزمان هه‌یه‌ بۆ كارمه‌ندانی كوردستان تیڤی ، بینه‌ره‌كانی ، كوردستان تیڤی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان له‌سه‌ر شانه‌ و ئه‌و ئه‌ركه‌یان له‌ ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا خستۆته‌ سه‌ر شان و ئه‌ركی حزبییان به‌لاوه‌ ناوه‌ و له‌ شوێنی ئه‌و ئه‌ركی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رز راگرتووه‌ . كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان تیڤی بووه‌ .

هۆكاری دووبه‌ره‌كی میدیا و میدیاكاران له‌ كوردستان بۆ لاوازی یاسای میدیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان .

روونیشیكرده‌وه‌ پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك هه‌لبژێرێت بۆ میدیاكاران كه‌ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن . ناكرێت هه‌ر یه‌كه‌و مایكێك له‌ ده‌ست بگرێت و به‌ ئاره‌زووی خۆی قسه‌ بكات .

راشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ سیاسه‌ت و یاسایه‌كی چوارچێوه‌دار هه‌بێت بۆ میدیا .

ئاماژه‌شیدا كه‌ دوژمنانی كورد به‌هێزترن له‌ دۆستانی كورد ، به‌داخه‌وه‌ په‌روه‌رده‌كردن له‌ كوردستان لاوازه‌.

ده‌بێ شێوازی په‌روه‌رده‌كردن له‌ هه‌موو لایه‌ك گۆرانكاری تیا بكرێت ، پێویسته‌ ده‌می ئه‌وانه‌ ببه‌سترێت كه‌ درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و قه‌واره‌ی كوردستان ده‌شێوێنن .

داوا ده‌كه‌م‌ كوردستان تیڤی زیاتر له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن كار بكات .

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.