Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 03:51

فه‌هیم عه‌بدولڵا: ئه‌و فه‌وزایه‌ی له‌ میدیا هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ یاسا رێک بخرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

فەهیم عەبدولڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یامی راگه‌یاندن رایگه‌یاند پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ده‌كه‌ین و هیوا ده‌خوازین له‌ ساڵی نوێی كاریدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ ده‌ست بێنێت .

له‌ ده ‌ساڵی یه‌كه‌می دوای راپه‌ڕین ، په‌یامی راگه‌یاندن بریتی بوو له ده‌ربرینی ئایدیۆلۆژی پارته‌ سیاسییه‌كان ، بۆ پیرۆزراگرتنی مافه‌ ره‌واكانی میلله‌تی كورد .

به‌ڵام دواتر میدیای كوردی به‌ره‌و قۆناغێك رۆیشت و ئازادییه‌كی ره‌ها دروست بوو كه‌ هیچ سنوورێك نه‌ما نه‌به‌زێندرێت ، ئه‌وه‌ش به‌ بیرو رای من قۆناغێكی فه‌وزایه‌ له‌ راگه‌یاندن .

له‌ كۆی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان و ده‌زگا میدییاییه‌كان ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی وه‌كو كوردستان تیڤی ده‌ربڕی بیره‌وه‌ری نیشتیمانی بن.

ئه‌مڕۆ هیچ سنوورێك بۆ ئازادی ده‌ربرین نه‌مایه‌ ، ده‌توانیین بڵێین سنوور به‌زاندنه‌ و ئه‌و فه‌وزایه‌ی هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ یاسا رێكبخرێته‌وه‌

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک وتیشی: پێویسته‌ گله‌یی له‌ خۆشمان بكه‌ین كه‌ لایه‌نی سه‌ره‌كین له‌ حكومه‌ت و قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ وه‌ك حزب له‌ هه‌رێمی كوردستان ، گه‌نجی كورد په‌روه‌رده‌ بكه‌ین به‌ شێوازێك كه‌ هه‌ست به‌ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌ بكه‌ن و په‌روه‌رده‌یه‌كی نیشتیمانی بكه‌ین .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.