د. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یامی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی پیرۆزبایی له‌و كاروانه پڕ كاروبزاڤه‌ی 22 ساڵه‌ی ده‌كه‌ین ، پیرۆزبایی له بینه‌رانی ئه‌و كه‌ناڵه‌و ئه‌و میدیا جوانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گشت میدیاكانی دیكه .
راگه‌یاندن كۆمه‌لێك پێناسه‌ی هه‌یه له‌وانه ، پردی په‌یوه‌ندییه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ، وه چه‌ندین پێناسه‌ی دیكه هه‌ن بۆ میدیا و راگه‌یاندن .
د . سالار عوسمان رایگه‌یاند: كه پێویسته زه‌مینه و خاك و كلتور بكه‌ین به پێوه‌ر كه ئه‌و ده‌زگایه په‌یامی چیه ، له كوردستانێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ره ، له گشت رووێكه‌وه ، رێك پێناسه‌ی ئه‌و په‌یامه بریتیه له مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه . فیكری میدیایی له هه‌رێم بریتیه له په‌یام و فیكر‌و مانه‌وه .
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی فیكره‌ی ئاشووب و فیتنه‌ی تیایه ئه‌وانه ته‌نها به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن ، ئه‌گینا ده‌یانه‌وێت هه‌رێم ناوی نه‌مێنێت و بسڕدرێته‌وه .
د سالار عوسمان گوتیشى: به راشكاوی ده‌ڵێم گرفتی قوڵمان هه‌یه له راگه‌یاندن ، جگه له‌وه‌ش گرفتی كه‌لتور و سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووریمان هه‌یه په‌یوه‌ست به راگه‌یاندن .
روونیكرده‌وه كه سیاسییه‌كانن ناهێڵن راگه‌یاندنێكی ساغله‌می نیشتیمانی هێمن دروست بێت ، هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار ده‌یانه‌وێت نه‌غمه‌یه‌كی به‌غداییانه دروست بكه‌ن دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه میدیاكاری بچكۆڵه دروست ده‌كه‌ن جنێو به ره‌مزه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن
گرفتی یاساییمان هه‌یه ، به پێی واقیعی كوردستان پێویسته ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه .
هه‌موو رووداوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو دوای راپه‌رین زۆر خێرابوون ، ده‌رفه‌تی ته‌واوی نه‌داوه له سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی نیشتیمانی كار بكه‌ین ، هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی باشتر بین له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری وتیشی: پێویسته ئه‌و ئازادییه میدیاییه‌ی كه فه‌وزا خولقێنه‌ره رابگیرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگا درۆكه‌رانه‌ی كه بوونیان هه‌یه پێویسته بوه‌ستێندرێن ئه‌ویش ئه‌ركی حزبی گه‌وره‌و حكومه‌تی گه‌وره و كه‌سانی دڵسۆزه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.