Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:53

ئەمریکا.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 405 هه‌زار که‌سى تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٣٩٨ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە، بەوشێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌تە ٤٠٥ ھەزار و ٢٦٦ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٣ ھەزار و ٩٤١ کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ٢٤ ملیۆن ٣٠٨ ھەزار و ٣٦٦ کەس. 

هه‌روه‌ها سێ هەزار و ٣٩٨ کەسی دیکە دوای تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته‌ ٤٠٥ ھەزار و ٢٦٦ کەس.

ھاوکات ١٤ ملیۆن و ٣٤٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٨٣ مليۆن و ٧٥٥ هه‌زارى تێپەڕاندووه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.