Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:28

قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش: ستافى کوردستان تیڤى له‌سنوورى قه‌زاکه‌مان ماندوونه‌ناسانه‌وە ڕومالى قاره‌مانیه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌یان کردووە

کوردستان TV
100%

قائیمقامه‌تی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ ساڵۆگه‌ری كوردستان تیڤی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

 به‌ناوى قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش به‌بۆنه‌ى (٢٢)ساله تێپه‌ربوون به‌سه‌ر دامه‌زراندنى دەزگای سەتەلایتی كوردستان TVله‌ناخى دل پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانى ده‌كه‌ین. ئاشكرایه‌ له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى دا كه‌نالى كوردستان تیڤى ئامانجى گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌ بوه‌ تائێستاش مینبه‌رى راست بێژى بوه‌ .

ستافى كوردستان تیڤى له‌سنورى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ماندوونه‌ناسانه‌وە رومالى قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردیه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان کردوە تائێستاش له‌روومال كردنى هه‌وال و چالاكیه‌كان و گەیاندنی داخوازی و دەنگی هاولاتیان بەلایەنی پەیوەندی دار به‌رده‌وامن.

دووباره‌ به‌ناوى قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌روكارمه‌نده‌كانى به‌گشتیى و نوسینگه‌ى به‌رده‌ره‌ش به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین .وه‌ هیوادارین له‌ مه‌یدانى خه‌بات كردنو گرنگى دان به‌ره‌وتى میدیاى كوردى دانه‌برێن...

راگه‌یاندنى قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ١٦/١/٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.