له پیرۆزبایی نامهیهكدا ئهنجوومهنی سهركردایهتی كهركوك- گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له كهناڵی كوردستان تیڤی دهكات به بۆنهی 22مین ساڵۆگهری دامهزراندنی كهناڵهكه.
دهقی پیرۆزباییهكه:
بەبۆنەی بیست و دووەمین ساڵیادی دامەرزاندنی یەکەمین کەناڵی سەتەلایت لە ناو جەرگەی کوردستانەوە بۆ جیھان. ئەوەش کەناڵی کوردستان تیڤی بوو .
بەو بۆنە پیرۆزەوە بەناوی خۆم و دەستەی سەرۆکایەتی و گشت ئەندامانی ئەنجومەن و ڕێکخستنەکانی سنووری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوك -گەرمیانەوە جوانترین پیرۆزبایی و چەپکەگوڵ، ئاراستەی بەرێوەبەر و ستاف و گشت کارمەندانی کەناڵە بەڕێزەکەتان دەکەین .
دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی زەرورەتێکی سەردەم و کارێکی گرینگ و دڵخۆشکەر بوو بۆ گشت گەلی کوردستان . کوردستان تیڤی هەمیشە پەیامی نەتەویی و نیشتمانپەروەری پارتیمانی بەوپەڕی راستگۆیانە و واقعبینانە گەیاندۆتە خەڵکی سەربەرزی کوردستان و، ڕوماڵی رووداوەکانی کردووە دوور لە شێواندن و تێکدان و دەستکاری و بەردەوام ئەم کەناڵە بەرز و بێگەردە پەیام و دروشم و هەڵوێستی پارتیمان و رێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی و مێژووی پڕ خەبات و سەروریی پارتی و گەلەکەمانی بەدروستی و بە بێ دەستکاری لە قۆناغە جیاجیاکاندا بە جەماوری گەلەکەمان بە ئامانەتەوە گەیاندووە و، رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان و شەهیدە سەربەرزەکانی بەو پەری دڵسۆزی بۆ جەماوەری کوردستان و بینەرە بەرێزەکانی گەیاندووە ، بۆیە کوردستان تیڤی لەنێو میدیای کوردیدا جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی کوردستانە . لەم یادە پیرۆزەدا هیوادارین هەمیشە کوردستان تیڤی برەو بە کار و چالاکیەکانی بدات هەرچۆن لە رابردوودا خزمەتی بەگەل و نیشتمان و دۆزە رەواکەی کردوە و بتوانێت زیاتر متمانەی زۆرینەی جەماوەری گەلەکەمان بەدەست بهێنێت .
پڕ بەدڵ جارێکی دیکە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکەردایەتیی کەرکوك -گەرمیان ٢٠٢١/١/١٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.