Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:16

کەشناسى هه‌رێمی کوردستان: لە سبەینێوە شەپۆلێکى بەفر و باران دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%


 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکى بەفر و باران تەواوى ناوچەکانى کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ لە رۆژى سێشەممەوە لە سلێمانى و هەڵەبجە و دهۆک بەفر بارین دەست پێدەکات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌لە ئێوارەى ئەمڕۆوە باران بارین دەست پێدەکات و لە درەنگانێکى ئەمشەویش ئاستى باران بارینەکە زیاتر دەبێت.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌ننن، كه‌ رۆژانى دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە تەواوى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران و بەفر بارین

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ شەوى سێ شەممە و رۆژى چوارشەممە ئەگەرى بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و دهۆک و قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان هەیە، ئەوە لەگەڵ باران بارین بە رێژەیەکى زۆر لە ناوچە جیاوازەکان.


بەشى پێشبینییەکان لەبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی  کەشناسى و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەیە بڕى باران بارینى پێشبینیکردووه‌:

لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر لە سەروى (15) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە سەروى (20) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک لە سەروى (25) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە لە سەروى (20) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى کەرکوک لە سەروى (10) ملم دەبێت
لە ناوچە شاخاوییەکانیش بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەروى (30) ملم دەبێت

له‌كۆتاییدا کەشناسى ئاماژەى بەوەشکردوە، دواى کۆتایى هاتنى ئەم شەپۆلەش لە رۆژى پێنج شەممە، پلەکانى گەرماى شەو یاخود بەرەبەیان دادەبەزن بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى و دەبێتە هۆى بەستن و شەختە لە بەرەبەیان.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.