ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئامانجی كۆبوونەوەكانمان لێكنزیكبوونەوەیە و، پێویستە هەموومان قەوارەی هەرێم بپارێزین و دۆخی ژیان و بژێویی خەڵك چاك بكەینەوە.
زەعیم عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بەده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند، ئامانجی سەردانەكەمان لێكنزیكبوونەوەیە و پێویستە قەوارەی هەرێم بپارێزین و دۆخی ژیان و بژێویی خەڵك چاك بكەینەوە و، لەگەڵ بەغدا چۆن كاربكەین، هەروەها بارودۆخی هەرێمیش باسی لێوە كرا.
گوتیشی: بابەتەكان زۆرن، پاشان هەمووی بەیەكەوە باس دەكەی.
جێگای ئاماژه پێكردنه شاندی پارتی له‌هه‌فته‌ی پێشوو له‌شاری هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی كوردستانی ئه‌نجامدا ، له‌م هه‌فته‌یه‌شه‌دا دیداره‌كانی شاندی پارتی بۆ ته‌واوی لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.