ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قادر ، قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له22 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤیدا ده‌ڵێت: كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له ساڵانی ڕابردوودا له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆره‌وه خزمه‌تی به هاوڵاتیان كردووه و له سنووری قه‌زاكه‌ماندا به‌رده‌وام له چالاكییه جۆراوجۆره‌كاندا ئاماده‌ییان هه‌بووه و ڕووماڵی چالاكییه‌كانیان كردووه .
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهكهی قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ- ه ..
بۆ/كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان تی ڤی
بابه‌ت /پیرۆزبایی
له بیست و دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی كوردستان تی ڤی دا ، به‌ناوی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌م ئیداره‌ی سنوره‌كه‌مان.. گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌ین .
كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له ساڵانی ڕابردوودا له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆره‌وه خزمه‌تی به هاوڵاتیان كردووه و له سنووری قه‌زاكه‌ماندا به‌رده‌وام له چالاكیه جۆراوجۆره‌كاندا ئاماده‌ییان هه‌بووه و ڕووماڵی چالاكییه‌كانیان كردووه .
هیواخوازین له داهاتووشدا شاشه ڕهنگینهكهتان به‌رده‌وامبێت ، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا ڕووی جوانی ڕۆشنبیری و پرۆژه جوانه‌كانی سنوری چهمچهماڵتان نیشانداوه، بۆ داهاتووش هیوای زیاترمان پێتانه .
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كارمه‌ندان و ڕاگهیاندنكارانتان ده‌خوازین .
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قادر
قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
16/ 1/ 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.