ئهنجومهنی سهركردایهتى ههولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ، بهبۆنهی(22) ههمین ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی ئاسمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
دهقی پهیامهكهیان:
بۆ دەزگای سەتەلایتی کوردستان
بابەت پیرۆزبایی
لە یادی ۲۲ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای سەتەلایتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندانی دەزگاکەتان دەکەین . کوردستان تیڤی لە رۆژگارێکی پێویست و لە کاتێکی گونجاو هاتە دامەزراندن کە یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی بوو لە سەر خاکی کوردستان دەستی بە پەخش کرد . لەو ڕۆژەوەی کوردستان تیڤی دامەزراوە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان زێدە تر بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناسێندراوە . کوردستان تیڤی بوو بە هەوێنی هێنانە کایەی سەدان دەزگا و دامەزراوەی تر کە ئەمڕۆ لە سەر خاکی کوردستان پەخشی بەرنامەکانیان دەکەن . لەم یادەدا جارێکی تر بە ناوی سەرکردایەتی هەولێر پیرۆبایی گەرمتان لێ دەکەین . هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین .
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
۱۷/۱/۲٠۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.