كوێستان ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زای خه‌بات پیرۆزبایی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان له به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه ده‌كه‌م.
ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان خزمه‌تێكی زۆری به مێژووی ڕۆژنامه‌وانی كوردستان كردووه و ده‌نگی زیندووی گه‌لی كورد بووه له ناوچه‌كه، دامه‌زراندن و ده‌ركه‌وتنی كوردستان تیڤی وه‌ك كه‌ناڵێكی میدیایی ده‌سپێشخه‌رییه‌كی تازه‌بوو له نێو كاری ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا و ئێستاش له كاتێكدا مۆمی 21 ساڵه‌ی كاركردنی دهگوژێنێتهوه و مۆمی 22 ساڵ كاركردنی داده‌گیرسێنێ كه هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری تۆمار كردووه و به‌شێكی زۆری مێژووی گه‌لی كوردی ئهڕیشف و مۆمیا كردووه. هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بۆ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ده‌خوازم و ئایینده و ئاسۆ ڕوونبێت.
كوێستان ئه‌حمه‌د قادر/ قایمقامی قه‌زای خه‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.