یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان 22 ساڵهی كوردستان تیڤى پیرۆز دهكات
مهكتهبی سكرتارییهتی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لهپهیامێكدا 22 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز دهكات
دهقی پهیامهكهیان:
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک) بۆ دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی.
بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆرد و سەرجەم کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی، ئێمە لە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزباییمان، دامەزراندنی کوردستان تیڤی بە خاڵی وەرچەرخان لە میدیای سەنگین و بەرپرس و هاوسەنگ دەبینین.
کوردستان تیڤی،بەردەوام ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە ئاشناکردنی کێشەکانی نەتەوەییمان بە لاوان، لە هەموو قۆناغەکان، ئەمەش بەردەوام هاندەرێکی باش بووە بۆ ئەوەی لاوانی ئێمە لە بەها و پرسە نیشتیمانیەکان باشتر تێبگەن.
ئەم یادە مەزنە پیرۆزدەکەین هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک)
١٧ی١ی٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.