Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:06

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە دەگرینه‌ بەر

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای باڵندە لە عێراق، ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ئەنفلۆنزای باڵندە كۆدەبێتەوە و ھەرچی رێكارێك پێویستە بۆ رێگریكردن لەو نەخۆشییە، دەگیرێتە بەر.

حوسێن حەمە كەریم گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ لیژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێدا تاووتوێی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای باڵندە دەكەن، كە ئێستا لە عێراق بڵاو بووەتەوە.

 راشیگه‌یاند، لەو كۆبوونەوەیەدا تاووتوێی ھەموو رێكارەكان دەكرێت بگیرێنە بەر، بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە بكرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وتیشی ، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشییە لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە و ھەرچی پێویست بێت دەیكەین بۆ ئەوەی ئەو پەتایە لە ھەرێم بڵاو نەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.