Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:59

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بەهۆی ئەوەی لە ساڵی رابردوودا باڵەخانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا، ئێستا باڵەخانەكە بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان نۆژەن دەكرێتەوە و تا ماوەی نزیكەی 20 رۆژیش دادەخرێت، بەڵام ئەو بەشانەی كە پێویستن، لە بەشی ئامێرەكان كاروبارەكان رایی دەكەن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌ ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ڕێوڕەسمێكدا لە مێنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قۆناغێكی تری گرێبەستی پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە بە گوژمەی شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار لە سێكتەری ئاوی خواردنەوە، بۆ هەردوو پارێزگەی هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.