شێرکۆ حهبیب، بهپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی میسری پارتی دیموكراتی كوردستان 22 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامهكهیان:
بەرێز بەرێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان تی ڤی
بەرێزان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی
سڵاو و رێز
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی، گەرمترین و جوان ترین پیرۆز بایی لە ئێوەی بەرێز و سەرجەم کارمەندان و ستافی بەرێزی کەناڵی کوردستان تی ڤی دایک دەکەم، کەوا هەڵگری یەکەم مەشخەڵی جیهانی راگەیاندنی کوردی بوو لە رێگای کەناڵە ئاسمانییەکان، هیوادارم کەوا هەردەم بەردەوام بن لە پێشەنگی و گەیاندنی دەنگی کورد و ئەزموونی دیموکراسی کوردستان بە جیهان، بێگومان لە ماوەی رابردوو بە شێوازێکی شارەزای و سەردەمیانە و لێهاتووی کارەکانتان ئەنجام داوە، هەڵبەتە ئەمەش بەهەوڵ و کۆششی کەسانی شارەزاو دڵسۆز و پسپۆر ئەنجام دراوە، هەر ئەمەش لەو کەسایەتیانە چاوەروان دەکرێت، دوو بارە پیرۆزە و هیوادارم ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەری زیاتر بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن
لەگەڵ رێزم
شێرکۆ حبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی
لە وڵاتی میسر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.