ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی تیمه‌كه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، كه له ٢٠ی ئه‌م مانگه دێته سه‌ر حوكم، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه له 2015ه‌دا واژووی له‌سه‌ر كرا، له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیان كردووه به دانووستان.
ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیل به‌بێ پشتبه‌ستن به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك و به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری بدات سه‌باره‌ت به دانووستانه‌كان بڵاویكرده‌وه كه تیمه‌كه‌ی بایدن زانیاریان داوه به حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه، یۆسی كۆهێن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد) به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی بایدن ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌چێته ئه‌مریكا.
به‌ڵام به‌رپرسێك له تیمه‌كه‌ی بایدن كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Barak Ravid ی ئیسرائیل ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی كه‌ناڵه ئیسرائیلیه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه كه، هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی تیمه‌كه‌ی بایدن له‌گه‌ڵ ئێران دانووستانی نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.