شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌دان .
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، كهكهمێك به‌ر له‌ئێستا شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته باره‌گای ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌شاری سلێمانی .
گوتیشی ، له‌ئێستادا هه‌ردوو شاند له‌كۆبوونه‌وه‌دان.
به‌پێی زانیارییه‌كان ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت .
بریاره دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
جێگای ئاماژه پێكردنه شاندی پارتی له‌هه‌فته‌ی پێشوو له‌شاری هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی كوردستانی ئه‌نجامدا ، له‌م ههفتهیهشهدا دیداره‌كانی شاندی پارتی بۆ ته‌واوی لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.