دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، 22 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی..
لە (22)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین و، بۆ ساڵی داهاتوو ئومێدی سەرکەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە پلان و كار و بەرنامەكانتاندا.
كەناڵی ئاسمانی كوردستان، بەر لە (22)ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی دامەزرا، وێستگەیەكی نوێ و دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پلان و پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە، كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی راستگۆیانە و رەسەنی نەتەوەیی و نیشتمانییە و، پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە.
دامەزراندنی كەناڵی كوردستان تیڤی وەك كەناڵێكی ئاسمانی هەنگاو و دەسكەوتێكی دیكەی گرنگ و سودبەخش بوو بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیان و خزمەتگەیاندن بەخواست و ویستیان و پەرەپێدانی زیاتر بە بواری كوولتور و رۆشنبیری و زمانی نەتەوەیی و میدیایی.
بەو بۆنەیەوە وێرای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان(Ktv) دووپات دەكەینەوە و هیوای ھەمیشە پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦ـی١ـی٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.