Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:48

گوته‌بێژی حکوومه‌تی عێراق : کارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان وه‌ک یه‌کێک له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌کان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، كارتی بایۆمه‌تری كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خۆتۆماركردن له‌ تۆماری ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ یه‌كی شوباته‌وه‌ داتاكانی خۆیان له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان نوێبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌میندارێتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پشتبه‌ست به‌ بڕیاری دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

ئه‌میندارێتییه‌كه‌ داوای له‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت كردووه‌ له‌ ماوه‌ی ٦٠ رۆژدا سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، كه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن و نوێكردنه‌وه‌ی داتاكانی ده‌نگده‌ران كراونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ یه‌كی شوباته‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و ماوه‌ی ٦٠ رۆژی دیاریكردووه‌ بۆ خۆتۆماركردن و نوێكردنه‌وه‌ی داتاكان.

پێشتر گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، حه‌سه‌ن نازم رایگه‌یاندبوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ كه‌ كارتی بایۆمه‌تری وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.