Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:53

مستەفا کازمی: عێراق بە بارودۆخێکی سەخت و ئاڵۆزی ئابووریدا تێدەپەرێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌ دۆخێكی سه‌خت و قه‌یرانێكی ئاڵۆزی ئابووریدا تێپه‌ڕده‌بێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بێ پلانی گه‌ڕانده‌وه‌.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: عێراق بە بارودۆخێکی سەخت و دۆخێکی ئاڵۆزی ئابووریدا تێدەپەرێت کە بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و پلاندانانەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دروست بووە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران راشیگەیاند: کە بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و پلاندانانەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دروست بووە.

ئه‌م وتانه‌ی كازمی، لە کاتی بینینی بریندارێكدا، رایگه‌یاند: لە جەژنی پۆلیسدا بەڵێنم پێدان کە بە شەخسی بەدواداچوون بۆ کەیسەکانتان بكەم، ئەمڕۆ ئامادەبوونی من لەگەڵ تۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روو له‌ بریندارانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد و گوتی: دوای تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان ته‌واوی مافه‌كانتان پێ ده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی به‌دواداچوون بۆ مافه‌كانتان پێكده‌هێنرێت و له‌ ئاینده‌دا چه‌ند دیدارێكمان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامبدرێت.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.