Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:47

د.شاخەوان عەبدولڵا: ئەستەمە لە مانگی 6 هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
#7
100%

د. شـاخـەوان عـەبـدولڵا ـ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و ئایندەی ناوچە كوردستانیەكان رایگەیاند:

د. شـاخـەوان عـەبـدولڵا  گوتیشی: خواستی خۆپیشاندەران، ویستێك بوو كە پرۆسەی سیاسی بەرەو باشتر بچێت و یەكێك لە داواكارییە سەرەكیەكانی خۆپیشاندەران، پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو، ئەو وادەیەی كە دیاریكراوە لە لایەن حكومەتەكەی مستەفا كازمی لە رووی تەكنیكییەوە ده‌توانینن بڵێین، ئەو پرۆسە تازەیە بەو یاسا نوێیەی كە پەسەندكراوە یەكەم پرۆسەیە لە بەردەم كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەواوی كۆمسیۆن دەستەیەكی نوێن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەڕێوە ببەن، گوتیشی: جاران پرۆسەكە بۆ 18 بازنەی هەڵبژاردن بوو، ئێستا بۆ 80 بازنەیە، كە ئەمەش قورسایی دەخاتە سەر كۆمسیۆن، لە لایەنی تەشریعی دادگای ئیتیحادی دووچاری ئیفلیج بووە، بەوەی یەكێك لە ئەندامانی كۆچی دوایی كردووە و یەكێكیش خانەنشین كراوە و كەسیش نەچۆتە شوێنیان ئەوەش رێو شوێنی یاسایی پێویستە كە تا ئێستا وەرنەگیراون .

روونیشیكردەوە كە لەو ماوەیەی دیاری كراوه‌ پێشبینی ناكه‌م له‌و ماوه‌یه‌ ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت و زەحمەتە لە 6ی مانگی حوزەیران ئەنجام بدرێت، ئەگەر هەوڵ نەدرێت ئەوا بۆ مانگی تشرینی یەكەمیش زەحمەتە .

د. شـاخـەوان عـەبـدولڵا سەبارەت بە كورد و چۆنیەتی دروستكردنی لیستێكی یەكگرتووی كوردستانی رایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ بڕیاری لە سەر نەدراوە و ئەوە پێویستی بە بڕیاری سەركردایەتی كورد هەیە و كاتیش لە بەر دەست ماوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە .

ئاماژەشیدا پرۆسەی هەڵبژاردن پێویستی بە ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی سیاسی هەیە بە تایبەتی لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكان لە سەر هێڵن بۆ ئەو پرسە، بەڵام دەستتێوەردانی ئیقلیمی هەیە بۆ پەكخەستنی ئاساییكردنەوەكە، ئێستا جگە لە پرۆسەی بە تەعریب كردن پرۆسەی بە شیعەكردنیش لە ئارادایە .

جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە سەركردایەتی كورد مەسجێك بداتە حكومەتی عێراق ناكرێت كورد زۆرینە بێت پارێزگارێكی عەرەبی هەبێت، ناكرێت خەڵكی دیكە حاكم بێت، ناكرێت كۆمپانیای نەوت لە لایەن عەرەبەوە بەرێوە ببردرێت.

شایه‌نی باسه‌ بڕیارە لە 6ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.