مەحما خەلیل راگهیاند: چەکدارانی پەکەکە لە شنگال نەکشاونەتەوە، ئەوەی روویداوە تەنها کشانەوەیەکی بە رواڵەت بووە، تەنها جلوبەرگەکانیان گۆڕیوە و بارەگاکانیان لەناو شنگالدا ماون.
مەحما خەلیل قایمقامی شنگال، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگهیاندووه: بوونی چەکدارانی پەکەکە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هۆشدارییشیدا لەوەی مانەوەی چەکدارانی پهكهكه وا لە دەنگدەران دەکات بەشداریی لە پرۆسەکەدا نەکەن.
روونیشیکردەوە کە بوونی چەکداری نایاسایی لەناو قەزای شنگال پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەشێوێنێت و گوتیشی: مانەوەی پهكهكه وا لە دەنگدەران دەکات بەشداریی لە پرۆسەکەدا نەکەن.
رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، ههرێم و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ شنگال رێککەوتن.
له دوای رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهری ساڵی 2017دا، شنگال کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی پهكهكه و ملیشیاكانی حەشدی شەعبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.