Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:39

سوپای پاسداران موشه‌کێکی دوورهاوێژی بالستیکی تاقیکرده‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

سوپای پاسدارانی ئێران لە مانۆڕێکی سەربازیدا کە دوو رۆژی خایاند، موشەکێکی بالستی بەسەرکەوتوویی لە تێکشکانی ئامانجی دەریایی لە زەریای هیندیدا تاقیکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە  2021/1/16 حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ میدیاکانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: لە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی خۆیان بەناوی (پێغەمبەر) بە بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژی بالستیکی دوورهاوێژیان بەکار هێناوە کە دەسکەوتی مەزنی هەبووە.

راشیگەیاند، مانۆڕە سەربازییەکە لە ناوەڕاستی وڵات ئەنجامدراوە و موشەکەکانی توانیویانە لە ناوەڕاستی زەریای هیندی ئامانجەکانی بپێکێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ لە دووری 1800 كیلۆمەترەوە ئامانجەكانیان لەناو زەریای هیندی پێكاوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.