ئینگیبجۆرك سۆلروون گیسلادۆتیری ئایسلاندی وه‌ك جێگری نوێی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ھه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستنیشانكرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس رایگه‌یاندووه كه ئینگیبجۆرك سۆلروون گیسلادۆتیری وه‌ك جێگری نوێی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و پرسی ھه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستنیشانكراوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئینگیبجۆرك سۆلروون شوێنی ئالیس وۆلپۆلی به‌ریتانی ده‌گرێته‌وه كه كاره‌كه‌ی له كۆتایی مانگی شوباتی 2021 كۆتایی دێت. لای خۆشیه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس سوپاسی ئالیس وۆلپۆلی كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و حزمه‌ته‌ی كه له ساڵی 2017وه له عێراق ئه‌نجامی داوه.
باس لهوهشكراوه كه ئینگیبجۆرك سۆلروون ئه‌زموونێكی باسی له دیپڵۆماسی و سیاسه‌ت ھه‌یه و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یمانگا دیموكراتییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوی ئاسایش و ھاریكاری له ئه‌ورووپا بووه و دواتریش وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێریكردنی ھه‌ڵبژاردن له ئۆكراینا خزمه‌تی كردووه.
ھه‌روه‌ھا ئینگیبجۆرك سۆلروون به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌رێمایه‌تیی ڕێكخراوی ژنانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه له ئه‌ورووپا و ئاسیای ناوه‌ڕاستدا، جگه له‌ویش نوێنه‌ری ئایسلاند بووه له توركیا و ئه‌فغانستان و له ساڵانی نێوان 2007 و 2009 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئایسلاند بووه و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵیش ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه، ئه‌و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی تۆڕی میانگیریی ژنانی ئه‌سكه‌نده‌نافیاش بووه. ئینگیبجۆرك ماسته‌ری له زانكۆی ئایسلاند له مێژوو و ئه‌ده‌بدا ھه‌یه وبه‌م دوایانه‌یش له زانكۆی كۆپنهاگن له بواری مێژوودا په‌ره‌ی به خوێندن داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.