یانه‌ی ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندی و پاڵه‌وانی ئۆقیانوسیا به‌فه‌رمی له مۆندیالی تۆپی پێی یانه‌كان كشایه‌وه كه له یه‌ك تا یازده‌ی مانگی داهاتوو له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندیكردنیان به به‌رپرسانی یانه‌كه‌و هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی نیوزلهنداو ئۆقیانوسیا، به‌ڵام یانه‌ی ئۆكلاند سیتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی مكوڕ بوو و له جامی جیهانی یانه‌كان كشایه‌وه.
فیفا ڕوونیشیكرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ئۆكلاند سیتی چه‌ندین داواكاریان له‌باره‌ی په‌یڕه‌وكردنی كۆمه‌ڵێ ڕێكاری توندی كه‌ره‌نتینه‌و خۆپارێزی له‌كاتی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتیه‌كه خستبووه ڕوو، به‌ڵام داواكاریه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تی و پسپۆری فیفادا بوو و جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌م بوو.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكراشی كرد كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی یانه‌كان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی قه‌ته‌ر پڕۆتۆكۆڵێكی ته‌ندروستی گشتگیر په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شداربووانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا بپارێزن.
هاوكات فیفا بڕیاریدا، یانه‌ی دوحه‌یلی قه‌ته‌ری له شوێنی یانه‌ی ئۆكلاند سیتی له مۆندیالی یانه‌كان به‌شداربێت، تیروپشكی مۆندیاله‌كه‌ش له نۆزده‌ی ئه‌م مانگه له شاری زیورخی سویسری ڕاده‌كێشرێت .
یانه‌ی ئۆکلاند سیتی نیوزله‌ندی له مۆندیالی تۆپی پێی یانه‌کان کشایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.