ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌وانه‌یه له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ بگاته 60 دۆلار .
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكیدا كه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه ده‌ڵێت: له‌ئێستادا تێكڕای نرخی فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق، 53 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار گوتیشی: به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،عێراق تووشی خراپترین قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه.
شایانی باسه له‌ماوه‌كانی رابردوودا بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی دارایی 2021 ، ناچاربوو به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی داببه‌زێنێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.