مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی ، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌ركۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو، ویسل ئه‌ر ئۆغڵۆ پرسه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵاتیان، تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاو تاوتوێ كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ ویسل ئه‌ر ئۆغڵۆ كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان عێراق و توركیا تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاو تاوتوێكراوه، ھه‌روه‌ھا سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنانه گفتوگۆكراوه كه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ توركیا له نێوان ھهردووڵاتدا كراون.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ژماره‌یه‌ك رۆژه‌ڤی گرنگ تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاو له نێوان عێراق و توركیا كراون له‌وانه ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاو، هه‌روه‌ها دروستكردنی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ھاوبه‌شی نێوان ھه‌ردوو وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌ركۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو، ویسل ئه‌ر ئۆغڵۆ خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ھه‌ردوو شاندی عێراق و توركیا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م زووانه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاو له ئه‌نقه‌ره ساز بكرێت.
ویسل ئه‌ر ئۆغڵۆ جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاوی عێراق بگه‌یه‌نن و ھه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی پێكه‌وه دۆسیه‌ی ئاوی نێوان ھه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بڕیاربوو دوێنێ ھه‌ینی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا سه‌ردانی توركیا بكردایه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه بۆ كۆتایی ئه‌م مانگه دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.