Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:40

هاتوچۆی عێراق ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ماتۆڕسکیلانه‌دا ده‌گرێت

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی به‌غدا راسپارده‌یه‌كی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌دا ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌دوو كه‌س و زیاتری له‌سه‌ر بێت.

له‌مباریه‌وه‌ لیوا تارق ئیسماعیل،به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گشتی ، پۆلیسی هاتوچۆی راسپاردووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌دا بگرن كه‌ له‌دوو كه‌س و زیاتری له‌سه‌ر بێت.

به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی گشتی پۆلیسی وورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتنه‌كه‌دا نه‌خستۆته‌ روو.

شایانی باسه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی به‌غدا بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌دا بگرێت كه‌ بێ تابلۆو جامڕه‌شن

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.