Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:00

تەندروستی جیهانی: ڤاکسینەکان دژی کۆڕۆنای گۆڕاو چاڵاکن

کوردستان TV
100%


لەبارەی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنا كەلەچەند وڵاتێكدا سەریهەڵداوە ، رێكخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی بەخشی لەوەی ڤاكسینەكان دژی كۆرۆنای گۆڕاو چالاكە و هیچ بەڵگەیەك نیە ئەو جۆرە ڤایرۆسە رێژەی گیان لەدەستدان بەرزبكاتەوە.
د.سومیا سوامیناسان گەورە پسپۆڕی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هۆكاری نیگەرانی لەبارەی ئەو دوو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەسەریهەڵداوە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبنەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نیە ببنە هۆی حاڵەتی توندتر و مەترسیدار و زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان.

ڕوونیكردەوە: زۆرینەی زانایان لەو بڕوایەدان ڤاكسینەكان كەلەژێر پەرەپێداندایە و ئەو دوو ڤاكسینەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی لەسەردراوە پارێزگاری دژی كۆرۆنای گۆڕاو دابین دەكات و یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی بەرگری و هەندێك گۆڕانكاری لەو ڤایرۆسە لەچالاكی ڤاكسینەكان كەم ناكاتەوە.

وتیشی: جیهان لەقۆناغێكی ناسەقامگیردایە و پێویستە هەموو هەوڵەكان چڕبكرێنەوە لەسەرتاسەری جیهان بۆ كەمكردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.