Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:50

کۆمەڵێک جوتیاری عەرەب لە هەوڵی دووبارە داگیرکردنی گوندە کوردییەکانی شارۆچکەی دووبزن

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بی هاورده‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر گوندێكی كوردان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی دووبز و له‌ لایه‌ن جووتیاران و گوندنشینانی گونده‌كه‌وه‌ ڕێگرییان لێكرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: له‌ گوندی مامه‌ و عه‌له‌غێر له‌ سنووری شارۆچكه‌ی دووبز عه‌ره‌بی هاورده‌ چوونه‌ته‌ گونده‌كه‌ و ویستوویانه‌ داگیری بكه‌ن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن جوتیاره‌ كورده‌كانه‌ ڕێگرییان لێكرا و گوندنشینان و جوتیارانی گونده‌كه‌ نه‌یانهێشت زه‌وی گونده‌كه‌یان داگر بكرێت.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م هه‌وڵی داگیركارییانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ بڕیاری ژماره‌ 6716ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق كه‌ له‌ به‌رواری 13/9/2020 ده‌رچووه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ڕاگرتنی داگیركاری زه‌وییه‌كان.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی ڕژێمی به‌عس هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.