Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:08

کۆگایه‌کی ئاماده‌کردنی خواردن له‌ سلێمانی داخرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2021.1.14) لەهەڵمەتێکی بەرفراوانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکی ئازادی لە شاری سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرێت.

کۆگاکە خواردەمەنی بۆ ئەو دەستگێڕانەی لەسەر چیای گۆیژە ئامادەکردوە کە بەشێوەی دەستگێڕ و عەرەبانە خواردەمەنی دەفرۆشن.

شۆرش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنەکانی قائیمقامیەت داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەخواردنی دەستگێڕ و عەرەبانەکان دوربکەونەوە چونکە کۆگاکانی ئامادەکردنی خواردەمەنییەکانیان مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن جێبەجێ ناکەن، ئەمەش مەترسی بۆ تەندروستی ئەو کەسانە دروست دەکات ئەو جۆرە خواردەمەنیە دەخۆن.

س . ب

رگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.