Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:12

ئەمریکا.. ژماره‌ی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 394 هه‌زار که‌سی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٧٠ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە، بەوشێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌تە ٣٩٤ ھەزار و ٣٥ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤٤ ھەزار و ٩٢٩ کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ٢٣ ملیۆن ٦٢٧ ھەزار و ٨٧ کەس. 

هه‌روه‌ها چوار هەزار و ١٧٠ کەسی دیکە دوای تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته‌ ٣٩٤ ھەزار و ٣٥ کەس.

ھاوکات ١٣ ملیۆن و ٩٧٦ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٧٧ مليۆن و ٤٩٩ى تێپەڕاندووه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.