Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:33

کاسبکارانی بازاڕی گه‌وره‌ی که‌رکوک دژی رووخاندنى دوکانه‌کانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌شێكی زۆر له‌ كاسبكارانی بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك دژی ڕووخاندنی شوێنی كار و دوكانه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر ڕووخانی شوێنی كاره‌كانیان و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكاران، دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

ڕاشیگه‌یاند: بازاڕه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی فه‌لاح باڵچن، قائیمقامی به‌زۆر سه‌پێنراوی كه‌ركوك ڕوخێنراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 كاسبكار له‌ ناو بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك بێكار بوون.

68

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.